بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان و هەروەها ساڵی نوێی هەتاوی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە گەلی ئێران و موسڵمانان کرد.
لە بەشێکی ئەو پەیامەدا ڕێبەری باڵای ئێران ساڵی 1405ی هەتاوی بە ساڵی ئابووری خۆڕاگرانە لە سێبەری یەکگرتوویی نەتەوەیی و ئاسایشی نەتەوەیی ناولێنا.
لە سەرەتای پەیامەکەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند: پێویستە بە بۆنەی سەرکەوتنە بەرچاوەکانی شەڕڤانانی ئیسلام پیرۆزبایی لە هەمووان بکەم و هاوخەمی خۆم لەگەڵ بنەماڵە وبەجێماوانی شەهیدان دوو شەڕی سەپێندراو وکوودەتای بەفرانبار و شەهیدانی سنوورەوانی و سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان ڕابگەینم.
ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژەیەکی بە سێ ئەزموونی شەڕی ئەمنی و سەربازی ئێران لە ساڵی 1404 دا.
شەڕی یەکەم شەڕی سەپێندراوی جۆزەردانی ساڵی 1404 بوو کە دوژمنی ئەمریکایی زایۆنی لە نێوان دانوستانەکاندا دژی ئێران ئەنجامی دا و باشترین زانایان و سەرداران و نزیک بە 1000 کەس لە هاووڵاتیانی ئێمەی شەهید کرد.
دوژمن بە هۆی هەڵەی لێکدانەوەیی پێیوابوو کە خەڵک لە یەک دوو ڕۆژدا حکوومەتی ئیسلامی دەڕووخێنن بەڵام خەڵکی هۆشیار و وریا بە گیانفیدایی خۆیان و فیداکارییەکانی شەڕڤانان دوژمن دەستی دایە خۆدەرکردنی لە مەیدانی شەڕ و بە ڕواڵەت خۆی لە هەڵدێر ڕزگار کرد.
شەڕی دووەم کوودەتای بەفرانبار بوو کە ئەمریکا و ئیسڕائیل پێیانوابوو چونکوو گەلی ئێران لە ژێر گوشاری ئابووری سەپێندراوی ئەواندان، فەرمانی ئەوان بەڕێوەدەبەن هەر بۆیە بە کەڵک وەرگرتن لە مزۆرەکانی خۆیان ئاژاوە و فەجێعەیەکی بێ وێنەیان خولقاند و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئازیزمان شەهید بوون و خەساری زۆریش کەوت.
شەڕی سێهەم ئەم شەڕەیە کە ئێستا تێیداین و لە ڕۆژی یەکەمیدا باوکی مێهرەبانی ئۆممەت ڕێبەری مەزنمان شەهید کرا. دواتر ژمارەیەک لە هاووڵاتیان،سەرداران و فەرماندە سەربازییەکان و منداڵان و قوتابیانی میناب و شەڕڤانانی سپا و ئەرتەش و پۆلیس و بەسیج، سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان و سنوورەڤانان بە حەسرەتەوە ماڵئاواییان لێکردین. دوژمن پێیوبوو کە خەڵک بێ هیوایی و ترسی تێدا دروست دەبێت و گۆڕەپانەکە جێدێڵن و ئەوان زاڵ دەبن بە سەر وڵاتدا و دابەشی دەکەن.
هەروەها سپاسی ئامادەبوونی بەشکۆی خەڵکی ئێرانی کرد لە ڕێپێوانەکان و هاتنیان بۆ سەر شەقامەکان لەم ڕۆژە هەستیارانەدا.
ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە خەڵک جەختیان کرد: بە زەبرلێدان لە دوژمن حاڵیتان کرد کە تەنیا سەروکاری لەگەڵ مووشەک و درۆن و ئەژدەر و کاروباری سەربازی نییە؛ هێڵی تەماسی ئیران زۆر زیاتر لە زەنیەتی بچووکی ئەو نییە.
ڕێبەری ئێران سەبارەت بە گرینگایەتی پەیوەندی باش لەگەڵ وڵاتانی دروسێ جەختیان کرد کە ئەو پەیوەندییە تۆکمە و بە گرینگ وەسفیان کرد و داواشیان لە ئەفغانستان وپاکستان کرد وەک دوو وڵاتی موسڵمان ڕێگە نەدەن قڵیش کەوێتە نێوان پەیوەندییەکانیان .
لەبارەی هەندێ هێرش بۆ سەر وڵاتی تورکیا و عومان کە پەیوەندی باشیان لەگەڵ ئێران هەیە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند کە ئەمە پیلانی دوژمنە و هێزی چەکداری ئێمە کاری وای نەکردووە.
Your Comment